گرنگ

 گرنگ

لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشـ.دی شەعبی، ئاڵا تاڵەبانی: داوای بێ دەنگ كردنی باڵوێزی بەریتانیا دەكات

2025-08-10

 

لە بەرامبەر ئەوەی كە باڵوێزی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو ئەركی حەشـ.ـدی شەعبی كۆتای هاتووە، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی وەڵامی ئەو باڵوێزەی بەریتانیا دەداتەوە و داوای بێدەنگكردنی دەكات. ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس دژی لێدوانەكانی باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق نوسیویەتی دەركەوتنی باڵیۆزی هەندێك وڵات لە عێراق و لێدوانیان لەدەرەوەی بازنەی ئەركەكانیان و دەستوەردانیان لە كاروباری ناوخۆی عێراق لە كەناڵە عێراقییەكان جێگای قبوڵكردن نییە و ڕێگەپێنەدراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن دەكەم، كۆتایی بەم دیاردەیە بهێنن، دەركەوتنی باڵوێزەكان تەنها لە كاری دیپلۆماسی و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتدا سنوردار بێت. هەڵوێستی ئاڵا تاڵەبانی دوای ئەوە دێت عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند ئەركی حەشـ.ـدی شەعبی كۆتای هاتووە و داوای هەڵوەشانەوەو ڕێكخستنەوەی حەشـ.ـدی كرد وكاردانەوەی فراوانی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لێكەوتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color