گرنگ

 گرنگ

د.دڵشاد محەمەد لە "ژمارەی هەڵبژاردن"یش واز لە عەلی حەمەساڵح ناهێنێت

2025-08-10

 

د.دڵشاد محەمەد، چالاکوانی مەدەنی کە بە د.دڵشاد محەمەدی "سکاڵاکار" ناسراوە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە، لە "ژمارەی هەڵبژاردن"ٚیش واز لە عەلی حەمەساڵح و ژمارەکانیان بە دوای یەکدان. دوێنێ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، ژمارەی دایە لیست و کاندیدە سەربەخۆکان، لیستی رەوتی هەڵوێست بە سەرۆکایەتی عەلی حەمەساڵح ژمارە (٢٢٥)ە، ژمارەی د.محەمەد دڵشادیش (٢٢٦)ە. جێی ئاماژەیە د.دڵشاد محەمەد کە بە د.دڵشادی چاڵاکوانی مەدەنی و "سکاڵاکار" ناسراوە تائێستا زیاتر لە ١٠٠ سکاڵای لەسەر بەرپرسانی هەرێم تۆمارکردووە و "دژایەتی"یەکی زۆری عەلی حەمەساڵحیش دەکات و پێیوایە ئۆپۆزسیۆنی "راستەقینە" نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color