گرنگ

 گرنگ

كۆمیسیۆن بۆ كاندیدەكان: تاخۆمان پێتان نەڵێن دەستنەكەن بە بانگەشە

2025-08-10

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكەنكە ئاشكراكردنی ژمارەی لیست و كاندیدەكان بە مانای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نیە و داواش دەكات تا خۆمان پێتان نەڵێین دەستنەكەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ڕاگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان، بە مانای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە. ئەوەشهاتووە، كۆمسیۆن دەیەوێت ڕوونی بكاتەوە، ڕێگە پێدراو نییە، لیست یان ژمارەی كاندید بۆ هەر جۆرە بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بڵاوبكرێتەوە، تا ئەنجوومەنی كۆمیسیۆن لیستی كۆتایی كاندیدەكان پەسەند نەكات و مۆڵەتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نەدا، بۆیە هەر كەس و لایەنێك سەرپێچی بكات ڕێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ شەممە، 9ـی ئابی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانییەتیی و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان كرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color