گرنگ

 گرنگ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەرژەوەندی كوردانی كەركوك بڕیارێكی دەركرد

2025-08-10

 

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی عێراق بڕیاردرا كە سەرجەم ئەو زەویانە تاپۆ بكرێن كە لەدوای ساڵی 2003وە بە زیادە ڕۆ هاوڵاتیان خانوویان لەسەر دروست كردووە، ئەو بڕیارەش لەبەرژەوەندی كوردانی كەركوك دەبێت بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بریاردرا لەتەواوی پارێزگاكانی عێراق هەموو ئەو زەویانە تاپۆ بكرێت كە هاوڵاتیان لەدوای ساڵی 2003وە تاوەكو 10/12/2024 خانوویان لەسەری دروست كردووە . ئاماژەبەوەشكراوە، حكومەت ئەو زەویەی كە خانووەكەی لەسەر دروست كراوە تاپۆ دەكرێتە سەر خاوەن ماڵ و پاشان بەقیستی 20ساڵ بە خاوەن خانووەكە دەفرۆشێتەوە. بەجێبەجێ كردنی ئەم بریارە بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی كوردی ناوچەكانی مادەی 140سوود مەندی سەرەكی دەبن لەم بریارە بەپێی ئەوەی لەدوای ساڵی2003 وە كە گەرانەوە شارەكانیان لەسەر زەوی حكومی بەشێوەی زیادەڕۆ (تەجاوەز) هەستان بەدروست كردنی خانوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color