کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بووە و رۆڵی بارزانی بە "ئەفسانەیی" وەسفکردووە. ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە گویندەلن گرین، کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر و ستیڤ بیتنەر کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر کرد. . بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، کونسوڵی نوێی ئەمریکا باسی لە ڕۆڵی بارزانی کردووە و بە رۆڵێکی ئەفسانەیی وەسفکردووە و جەختی لە پەیوەندیی بەهێزی بەردەوامی و دوولایەنەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.