گرنگ

عەلی حەمەساڵح: بڕیارە ئەمڕۆ هەرێم بۆ رێکەوتنی بەغداد بڕیاری کۆتایی بدات

2025-08-11

 

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕیاری کۆتایی بۆ دۆسییەی نەوت و رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغداد بدات. عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردۆتەوە "بڕیارە ئەمڕۆ؛ بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی نەوت و ئەو ڕێککەوتنە بدرێت لەگەڵ عێراق کراوە. بەدڵنیایی خواستی خەڵکی کوردستان ڕێککەوتنە لەگەڵ عێراق، هیچ بەدیلێکی دیکەشتان نیە بۆ موچەو ژیانی خەڵک". ناوبراو روونیکردۆتەوە ""پێتانوا نەبێت ئەم دۆخە بەبێ موچەی و بەبێ بازاڕی تێدەپەڕێت و خەڵک کاردانەوەی نابێت. بۆیە گرنگە هەم بڕیارە دروستەکە بدرێت و هەم جێبەجێش بکرێت. ئەمەش لای عێراق بوەتە بڕیاری کۆتایی بەبێ نەوت و داهاتی ناوخۆ موچە نادات!".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color