وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەتوانین پرۆژەی بە دوو سایدكردنی رێگای هەولێر بۆ سلێمانی تەواو بكەین و ئەوكات هەولێر و سلێمانی پێكەوە ببەستینەوە. دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەتوانین پرۆژەی بەدوو سایدكردنی رێگای هەولێر بۆ سلێمانی تەواو بكەین و هەولێر و سلێمانی پێكەوە ببەستینەوە، هاوكات هاوشانی پرۆژەی هەولێر بۆ كۆیە، پێش كۆتایی ئەم ساڵ، رێگای كۆیە - دوكانیش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا لە ئامادەكردنی تەواوكردنی دیزانی پرۆژەكەدان و پێش كۆتایی ساڵ، دەست بە كاركردنی ئەو رێگایەش دەكرێت، بۆیە بەستنەوەی شاری هەولێر بە سلێمانییەوە پرۆسەیەكە دەستیان پێكردووە و هیوادارن لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیكە، دوو سایدكردنی رێگاكە بەو ستانداردە تەواو بكرێت و هاوڵاتییان بتوانن بە سەلامەتی هاتووچۆی بەسەردا بكەن.