سەرەڕای ئەوەی شێڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر كراوەتەوە، بەڵام پەلاماردانی سەگی بێلانە لە هەولێر لە بری ئەوەی كەم بكات، بەرێژەی لە%40 زیادیكردووە بە راورد بە ساڵی ڕابردوو. بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر، لەمساڵدا پەلاماردانی سەگی بێلانە و هێرشكردنیان بۆسەر هاووڵاتیان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٤٠٪ زیادیكردووە. ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 414 حاڵەتی هێرش و پەلاماردانی سەگی بێلانە بۆسەر هاووڵاتیان لە سنوری هەولێر تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زۆرترین حاڵە تلە مانگی ڕابردوو تۆماركراوە كە 94 حاڵەتی پەلاماردان بووە بۆ سەر هاوولاتیان. لە ڕاگەیەندراوەكەی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر ئەوەشهاتووە، لە مانگی حوزەیران 61 حاڵەت و لەمانگی ئایار 46 حاڵەت و لە مانگی نیسان 61 حاڵەت و هاوكات لە مانگی ئازار 54 حاڵەت و لەمانگی شوبات 54 حاڵەت و لەمانگی یەكی ئەمساڵیش 58 حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بێلانە تۆماركراوە.