گرنگ

لێدوانێکی نوێ لە سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر لەسەر مووچە

2025-08-11

 

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی رایدەگەیەنن، هەرێم و بەغدا بێباکن لە چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەمڕۆ سەڵاحەدین بەهادین، بەمەبەستی پیرۆزبایی کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی، سەردانی عەلی باپیری کردووە و بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی ناوخۆ و هەرێم و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندیەكانی نێوانیان گفتوگۆی لە بارەوە كرا. هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا هاورابوون كە خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و نەدانی موچە لە كاتی و خۆیدا و پابەندنەبوونی هەرێم و بەغدا بە رێكەوتنەكەی نێوانیان, بۆتە هۆكاری ئەوەی كە فەرمانبەران و موچەخۆران ببنە قوربانی و هەردوولا بێ باكیشن بەرانبەر بە چارەسەركردنی كێشەكان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color