گرنگ

بوار هۆکاری دوورخستنەوەی کامیل ساڵەیی قایمقامی پێشووی کەرکوک لەهەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

2025-08-11

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دوور خستنەوەی ٦٨ کاندیدی لەهەڵبژاردندا لەناویاندا کامیل عەبدوڵا کاکەحەمە، ناسراو بە کامیل ساڵەیی، قایمقامی پێشووی ناوەندی کەرکوک هەیە کە کاندیدی پارتی بوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. بەپێی بەدواداچوونی بوار. هۆکاری دوورخستنەوەی کامیل ساڵەیی بۆ زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی و زەوی دەوڵەت دەگەڕێتەوە و بەپێی مادەی یەکی یاسای ژمارە ۳٦ی ساڵی ۱۹۹٤ و بڕیاری ژمارە ۱٥٤ تۆمەتبارە بە زیادەڕۆی و تا ئێستا دۆسیەکە یەکلای نەکراوەتەوە . بەپێی زانیاریەکانی بوار دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ئەو دۆسێیانە دژی کامیل ساڵەی جوڵێنراوە دوای ئەوەی ناوبراو پۆستەکەی بەجێهێشت و ڕووی لە هەولێر کرد و به هۆی دۆسیەکانەوە کە تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە لە کاندید بوون دوور خرایەوە و ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات . کامیل ساڵەیی پێش ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ قایمقامی ناوەندی کەرکوک بوو دوای کشانەوەی پارتی لە پۆستەکانی کەرکوک شوێنەکەی بە فەلاح یایچەلی بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان بەوەکالەت پڕکرایەوە کە لە پشکی بەرەی تورکمانیەو نزیکەی هەشت ساڵە لەو پۆستەدا ماوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color