گرنگ

 گرنگ

بەڕێوبەری پاركەكانی سلێمانی: لەكۆی 11 بیری ئاو 10 بیریان وشك بوون

2025-08-12

 

بەڕێوەبەری پارەكەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ناتوانێت چیتر چیمەنی پاركەكان ئاو بدەین و تەنها دەتوانین ئاو بۆ دارەكان دابین بكەین و بپارێزین لە مەترسی وشك بوون، ئەوەش بەهۆی بێ ئاوی و وشكبوونی بیرەكانەوەیە. ئەندازیار بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی رایگەیاند: ‎لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ، گرفتی زۆر گەورەمان هەیە و ئاو لە ژێر زەویدا نەماوە، بەشێكی زۆری بیرەكانیان وشك بوون، بەجۆرێك لە كۆی 11 بیری ئاو 10 بیریان وشك بوون. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستە پلانمان ئەوەیە ئەو دار و دەوەن و گوڵ و درەختانەی هەن بیانپارێزن، ئەگەر توانیمان چیمەنەكانیش ئاو دەدەین، ئەگەر نەمانتوانی ئاوی نادەین، چونكە چیمەنەكان دوای ماوەیەك لە ئاونەدانیان خۆیان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە. بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی، ئەوەشی وتووە، ئاودێرییەكانمان رۆژانە بە 29 تانكەر دەكەین، بەشێكی بەكرێ دەگرین، ئێستە گرێبەستی كۆمپانیاكە تەواو بووە، لەم 10 رۆژەدا كە ئەو بۆشاییە دروست بووە بە تانكەرە حكوومییەكانی خۆمان ئاودێریی دەكەین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color