گرنگ

 گرنگ

دادگابڕیاری ئازادكردنی ئەو دوو گەنجە كوردەی دەرنەكرد كە لەسەرهەڵكردنی ئاڵای ئەمەریكا دەستگیركراون

2025-08-12

 

دادگای كەركووك ئەمڕۆش بڕیاری ئازادكردنی ئەو دوو گەنجە كوردەی كەركوكی دەرنەكرد كە ماوەی چوار ڕۆژە لەسەر هەڵكردنی ئالای ئەمەریكا دەستگیركراون. محەممەد غازی، یەكێك لە پارێزەرانی ئەو دوو گەنجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ برانە بەردەم دادوەر، بەڵام دادوەر بڕیاری ئازادكردنی نەدان و دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری ئازادكردنەكەی نەدا و دوایخست، هاوكات بڕیارە سبەی دادوەر بڕیار لەبارەی هەردوو گەنجەكەوە بدات. ئاماژە بەوەشكردووە، گەنجەكان بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج چاڵێنجەر، كە ئاڵای ئەمریكایان هەڵكردبوو و بە شەقامێكی كەركووكدا سووڕابوونەوە و بەو هۆكارە دەستگیركرابوون،لە رۆژی دەستگیركردنی ئەو دوو گەنجە كوردەوە لەسەرهێڵین بۆ ئازادكردنیان و بەردەوام دەبین. گەنجەكان بە گوێرەی مادەی 240ی تایبەت بە سەرپێچی دەستگیركراون، لە مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، هەر كەسێك سەرپێچیی كرد لەو فەرمانە كارگێڕییانەی كە دەردەچن، ئەوا بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە نابێت زیاتر بێت لە شەش مانگ یان بە پێبژاردنێك كە لە 100 هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color