گرنگ

 گرنگ

لەهەولێرەوە گوڵ هەناردەی سعودییە دەكرێت

2025-08-12

 

بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر ئاماژەبەوەدەكات بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە گوڵی جۆری (ڕۆز)، كە لە هەولێر بە سیستمی پێشكەوتووی هایدرۆپۆنیك بەرهەمهێنراوە، هەناردەی وڵاتی سعودیە بكرێت. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر ڕایگەیاند: ئەمە یەكەمجارە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق گوڵی بەرهەمی ناوخۆیی هەناردەی بازاڕەكانی دەرەوە بكرێت، ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، ئەم هەنگاوە نیشانەی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی و هەوڵەكان بۆ بەبازاڕكردنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبن ئاماژەی بەوەشكردووە، گوڵی ڕۆز بەهۆی ڕەنگ و بۆنە تایبەتەكەیەوە، یەكێكە لەو گوڵانەی كە لەسەر ئاستی جیهان خواستێكی زۆری لەسەرە، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە بەرهەمانە و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆیان، ئەمەش هەم پشتگیرییەكە بۆ جووتیاران و هەمیش سەرچاوەیەكی نوێی داهاتە بۆ هەرێمی كوردستان. بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر ئەوەشی وتووە، گوڵەكە بەرهەمێكی جیاوازە، چونكە لە خاكدا نەچێنراوە، بەڵكو لەناو ئاو و لە كەشێكی تایبەتدا گەشەی كردووە، ئەمەش شێوازێكی نوێی كشتوكاڵییە لە ناوچەكەدا و هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بەهەناردەكردنی بۆ وڵاتی سعودییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color