گرنگ

 گرنگ

پارێزگاری هەولێر لەسەر "بردنی منداڵ بە دیلیڤەری بۆ لەشفرۆشی" هاتە دەنگ

2025-08-12

 

پارێزگاری هەولێر "رەتیدەکاتەوە" هیچ باندێکی لەشفرۆشی هەبن کە گەنج بە دیلیڤەری بۆ خەڵکی دیکە ببەن. لە چەند رۆژی رابردوودا برزۆ سەعید قورشاغڵویی، پارێزەری راوێژکار بە بواری راگەیاند "باندێک هەیە منداڵی کوڕ بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردێنن و وەک دیلیڤەری بۆت دێتە ماڵ". لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەداخەوە میدیا و سۆشیاڵ میدیا بۆتە هۆکاری تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی، ئەو قسانە راست نین، خەڵکی لادەر هەیە کاری لادەرانە دەکات، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان رێکار دەگرنەبەر". هەروەها وتی "بەڵام وەک ئەوەی باسدەکرێت ئەو کارانە لەچوارچێوەی باند بن، ئامانج لێی شێواندنی راستییەکانە و راست نین".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color