دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە دەزگای میدیای بوار سەبارەت بە بردنی منداڵان بۆ کاری لەشفرۆشی لە شاری هەولێر کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و عەلی حەمەساڵح دەڵێت "ئەم کارە بەدئەخلاقییە رابگرن". عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە دژی "بردنی منداڵان بۆ کاری لەشفرۆشی لە هەولێر" لە فەیسبوکی خۆی نووسیویەتی "کێ ئەم تاوانە قێزەونە بەدئەخلاقیە ڕادەگرێت، خەڵکی هەولێر دژی ئەم بەد ئەخلاقیەیە". ناوبراو دەڵێت "٢٢ ساڵە لەگەڵ خەڵکی هەولێر تێکەڵاویم هەیە، دڵسۆزو خاوەن ئەخلاق؛ خاوەن بەهای بەرزی کۆمەڵایەتین، پارێزەر برزۆ سەعید، دەیان بەڵگەی کۆکردوەتەوە کە چەندین ناوەندی لەشفرۆشی نێر لە هەولێر کراوەتەوە!". وەک عەلی حەمەساڵح وتویەتی "ئەپڵیکەیشنیان هەیە! دەڵێ: کامەت دەوێت بە دلیڤەری بۆت دەنێرین! شەوان ئەم نێرانە لەشیان دەخرێنە موزایەدەوە! دەبێت ئەم بەد ئەخلاقیە ڕابگیرێت!". عەلی حەمەساڵح وتویەتی "نێر بهێندرێت و لە هەولێر لەشی بفرۆشێت!، ئەم لەشفرۆشانە لە دەرەوەی هەولێر دێن!، دەڵێ: بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان دژی بوە لادراوە!!".