هێزێكی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیركردنی، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ. بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕتی شاسوار عەبدوالواحید، هێزێكی ئەمنی هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ. پێشتر دەزگای میدیایی بوار ئەوەی بڵاوكردەوە كە شاسوار عەبدولواحید، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، به‌هۆى هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند دۆسییه‌كى كۆنى، دادگاى سلێمانى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عبدالواحد، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌كردووه. بوار له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تى، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به فشارى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان چه‌ند دۆسییه‌كى كۆنى له دادگاكانى سلێمانى بۆ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه.