گرنگ

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: سەلامەتی گیانی شاسوار عەبدولواحید لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیدایە

2025-08-12

 

هێزێکی یەکێتی شاسوار عەبدولواحدیان رفاند بۆ ڕای گشتی کوردستان وکونسوڵ ونێردەی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٠هێێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی بەڕێز (شاسوار عەبدولواحید)سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان ڕفاندوە. ڕفاندنی کاک شاسوار دوای ئەوە دێت کەلەچەند ڕۆژیڕابردوو ڕایگەیاند کەئەگەر لەم هەفتەیە کێشەی موچە چارەسەر نەکرێت وحکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لەهەفتەی داهاتوو بەکرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت. بۆیە وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ئەو ڕەفتارەی سەرانی یەکێتی ئیدانەوشەرمازار دەکەین و بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەپاراستنی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەئەستۆی بافڵ تاڵەبانی وقوباد تاڵەبانیدایە. داوا لە کونسوڵ ونێردە نێودەوڵەتیەکان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت وبێدەنگ نەبن لەئاست ئەو ڕەفتارە نایاساییەومافیا ئاسایەی سەرانی یەکێتی. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ١٢/٨/٢٠٢٥

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color