بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاماژە بەوەدەكات، سەرجەم ئەو رێكار و ئامادەكارییانەی پێویستن بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواوكراون، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕە نەوتێكمان رادەستنەكراوە بۆ فرۆشتن عەلی نزار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند: سەرجەم ئەو رێكار و ئامادەكارییانەی پێویستن بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواوكراون، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕە نەوتێكمان رادەستنەكراوە بۆ فرۆشت. ئاماژەی بەوەشكردووە، خەریكی چاوخشاندنەوەین بەو پێشنیازانەی حكومەتی توركیا بۆ رێككەوتنی نوێ ناردوونی، بابەتەكە تەنیا پەیوەندی بە نەوتەوە نییە و چەندین وەزارەتی دیكەش پەیوەستن بەو رێككەوتنەوە كە پێویستە ئەوانیش سەرنجی خۆیانی لەسەر بڵێن، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێش تەواوبوونی وادەكەی دەگەینە رێككەوتن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە تائەمڕۆ هیچ بڕیارێكی یەكلاییكەرەوە لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان نەدراوە، بەڵام لەدۆخی هەناردەكردنەوەیدا، نەوتی هەرێمی كوردستان تەنیا لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.