گرنگ

شاسوار عەبدولواحید، لەسەر تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادی نەوزاد خراوەتە زیندان

2025-08-13

 

شەوی ڕابردوو شاسوار عەبدواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا، ئەمڕۆش پەرلەمانتارێكی پێشووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاند كە شاسوار لەسەر سكاڵایەكی من دەستگیركراوە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لەسەر لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بوویە پەرلەمانتار ڕایگەیاند كە لەسەر سكاڵایەكی من كە لە ساڵی 2019 لەسەر شاسوار عەبدواحیدم تۆماركردووە دەستگیركراوە كە ئەو كاتە هەڕەشی لێكردبووم، بەلام دوێنێ‌ دادگا بەكاری خۆی هەستا و ناوبراوی دەستگیركرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color