گرنگ

زانیاری نەبیستراو لەسەر ئەو شوێن و ژوورەی شاسوار عەبدولواحیدی تێدا زیندانی كراوە

2025-08-13

 

دوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەشەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە و بڕیاری ڕاگرتنی تا ۲٤ی ئەم مانگە ناوبراو لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ڕاگیراوەو تا ۲٤ی ئەم مانگە لەوێ دەمێنێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، شاسوار عەبدولواحید لە ژوورێكی سەربەخۆ و تایبەتدایە و لە هۆڵەكانی زیندانیەكان نیە و جێگاكەی تایبەتە و فەرمان كراوە بەشێوەیەكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و هەموو پێداویستیەكی بۆ دابین بكرێت. ئاماژەبەوەشكراوە، شەوی ڕابردوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دایك و هاوسەری ئەنجامداوەو خانەوادەكەی دەتوانن لەماوەی مانەوەی لەزیندان بیبینن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحیدی لەماڵی خۆی لەگوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی دەستگیركرد بەهۆی ئەوەی ناوبراو لە ڕۆژی ۳ی ئەم مانگە بە غیابی سزای شەش مانگ زیندانی لەسەر سكاڵایەكی شادی نەوزاد پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ دراوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color