گرنگ

هەولێر ڕۆژانە 800 تۆن پاشماوەی خۆراك فڕێدەدات و لەغەززەش منداڵ لە برساندا دەمرن

2025-08-13

 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستی بواردان، ڕۆژانە زیاد لە دوو هەزار تۆن پاشماوەی خۆڵ و خاشاك لە هەولێر و دەوروبەرییەوە دەبرێتە زبڵخانەی كانی قرژاڵە، لەو ڕێژەیەش 800 تۆنی پاشماوەی خۆراكی ڕۆژانەی هاووڵاتیانە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەردەستی بواردان و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی بیویكردوونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، هەموو ڕۆژێك 700 بۆ 900 ئۆتۆمبێلی شارەوانی پاشماوەكانی هەولێر و قەزا و ناحیەیەكانی دەوروبەری بۆ زبڵخانەی كانی قرژاڵە دەگوازنەوە و لەو زبڵخانەی فڕێدەدەن. ئاماژە بەوەشكراوە، بەكۆی گشتی ڕۆژانە دوو هەزار تۆن پاشماوەی جۆراو لەو زبڵخانەیە فڕێدەدرێت بەجۆرێك، ڕۆژانە 800 تۆن پاشماوەی خۆراكی هاووڵاتیان فڕێدەدرێت كە دەكاتە لە %39.54 ی كۆی گشتی پاشماوەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، هاوكات ڕۆژانەش 100 تۆن تەنها پاشماوەی دایبی منداڵان فڕێدەدرێت كە دەكاتە لە%5ی كۆی پاشماوەی زبڵی ڕۆژانەی ئەو سنورە. لە ئامارەكەدا ئەوەشڕوونكراوەتەوە، لە%25 پاشماوەكان لە مەوادی پلاستیكی و لە%8 پاشماوەی ڕستن و چنین و لە %6 پاشماوەی كاغەز و كارتۆن و لە%4 لە پاشماوەی شوشە پێكدێن.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color