بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان هۆشداری دەدەن ئەو كەسانەی كە خاوەن كۆمپانیاو خاوەن پشك نین لە كۆمپانیا تۆماركراوەكان، هەستن بە گواستنەوەی عومرەكاران، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە. لە هۆشدارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوە هاتووە، بە مەبەستی رێكخستنی پرۆسەی عومڕە بۆ ساڵی 2025 - 2026 بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی كوردستان هۆشداری توند دەداتە هەموو ئەو كەسانەی كە لە ژێر ناوی جیا جیا و بە بەكارهێنانی پەیجەكانی سوشیاڵ میدیا دەستیان كردووە بە ریكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومرە بە شێوەیەكی نایاسایی بە بێ ئەوەی كۆمپانیای حەج و عومڕەیان هەبێت یاخود هاوپشك و فەرمانبەر بن لە هیچ كۆمپانیایەكی حەج و عومرە. ئاماژە بەوەشكراوە، لێرەوە بە پێویستی دەزانین بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و مافی كۆمپانیاكانی حەج و عومڕە كە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە فەرمی تۆمار كراون و گرێبەستیان كردووە هەر كەسێك لە دوای ئەم هۆشدارییە ئەم كارە رانەگرێت ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و كارگێری دەبێتەوە .