رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئاماژە بەوەدەكات، پرسیارم لە سەرۆكی یەكێتی كردووە لەبارەی دەستگیركردنی سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ، بەڵام پێی وتووم كە "من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم" ڕەحمان غەریب، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: دوێنێ لە بۆنیەكی تایبەتدا چاوم بە بافڵ تاڵەبنی سەرۆكی یەكێتی كەوت پرسیاری دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدم لێكرد، بەڵام لە وەڵامدا پێی وتم كە، "بۆ پرسیار لە من دەكەی من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم" هاوكات مونا یاقوو، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە كە سەردانی سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێم لە زیندان كردووە، تەندروستیی زۆر باشە و رێگە بە كەسوكاریشی دراوە سەردانی بكەن،خۆی دووپاتیكردەوە كە مامەڵەی باشی لەگەڵ دەكرێت و لەسەر هەندێك بابەتی یاسایی دەستگیر كراوە. ئەوەش لە كاتێكدایە كە شەوی سێشەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستگیر كرا.