گرنگ

ئەوقاف باجی تایبەت دەداتە قورئان خوێنان، ئەوانەی باجیان نەبێت ناتوانن لەپرسەكان قورئان بخوێنن

2025-08-14

 
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لیژنەیەكی پسپۆڕی پێكهێناوە بۆدیاریكردنی ئەوكەسانەی دەنگیان خۆشەو گونجاوە لە پرسەكاندا قورئان بخوێنن، دواتر باجێكی تایبەتیان پێدەدرێت و ئەوانەی باجیان نەبێت، ناتوانن لە پرسەكان قورئان بخوێنن. نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، رایگەیاند: بڕیارێكی نوێمان بۆ پرسەكان دەركردووە، لەمەودوا ئەو كەسانەی باجیان نییە، ناتوانن لە پرسەكاندا قورئان بخوێنن. مەرجە هەموو ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەكاندا دەكەن، باجی دەنگخۆشییان هەبێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا بڕیارەكە تەنها پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە،بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەیەكی پسپۆر بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ئەوقاف پێكهێنراوە؛ تاقیكردنەوەكە هەفتانە دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت و ئەوانەی ئارەزوومەندن، دەبێت دەنگیان خۆش بێت، وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی وتووە، لە ئێستادا لە هەولێر 49 پیاو و 33 ژن لە پرسەكاندا قورئان دەخوێنن، پڕۆسەكە بە تاقیكردنەوەی دەنگ دەبێت و ئەوانەیشی شیاو نەبن، خولی راهێنانیان بۆ دەكرێتەوە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color