بوار كاتی دەستبەکاربوونی كۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی ئاشکرا دەكات كە حەوت هەزار هەلی كار لە شاری كەركوك دەرەخسێنێت. کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆمی بەریتانی لە مانگی داهاتوو لە کێڵگەکانی کەرکوک دەست بەکارکردن دەکات و 85%ی کارمەندانی كۆمپانیاكە لە خەڵکی پارێزگای کەرکوک و دەستی کاری ناوخۆی دەبن. بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆمپانیای بی پی بەریتانی ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی کارکردن لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك تەواو کردووە. تەنها پسپۆڕ و شارەزایانی خۆی بەڕێژەی 10 تا 15% دەهێنێت و 85 تا 90%ی کارمەندانی دەستی کاری ناوخۆی و خەڵکی کەرکوک دەبن. کۆمپانیا بەریتانییەکە پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە ۳۰۰ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٦٥۰ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە. کۆمپانیای بیپی بەریتانی، بەپێی گرێبەستەکەی کار لە کێڵگەکانی بابا گوڕگوڕ و خەباز و ئاڤانا و بای حەسەن و زەمبوور دەکات. 26 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات و ئەو پێنج کێڵگەیە پەرە پێدەدات.