گرنگ

سودانی بۆ بارزانی: پارێزگاری بكەین لەو دەستكەوتانەی بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بەدەست هاتوون

2025-08-16

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتییەوە پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی ئەو حزبەدەكات لە پەیامەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەهاتووە، خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕۆڵی سەرەكی لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتیمانییەكان لە ڕەوت و لایەنە جیاوازەكان لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بەشداریكردن لە بنیاتنانی عێراقێكی نوێی دیموكراسی وەبیرهێنینەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگە پارێزگاری بكەین لە پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بۆ هەموو ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بەدەست هاتوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color