گرنگ

باشترین وڵاتی جیهان بۆ ژیانی خانەنشینان دیاریكرا

2025-08-16

 

دامەزراوەی وایز فاینانشەڵ-ی بەریتانی بەرواردێكی كردووە و بەپێی ئەو بەراوردە، باشترین وڵات لە جیهاندا بۆ خانەنشینبوون دانیماركە. بەگوێرەی ڕیز بەندی ئەو دامەزراوە بەریتانییە، وڵاتی دانیمارك لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانە بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ خانەنشینان، هاوكات پێوەرەكان بۆ ئەو ریزبەندییە بە پلەی یەكەم بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی و كوالێتیی ژیان و رێژەی بەختەوەری لەنێو ئەوانەی خانەنشین دەبن دانراوە، دانیمارك و هۆڵەندا بەوە ناسراون كە لەو بوارانەدا، بەتایبەتیش لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییەكاندا، باشترین سیستمەكانی جیهانیان هەیە. هەر بە گوێرەی ڕیزبەندییەكە دوای دانیمارك، هۆڵەندا پلەی دووەمی هەیە لە جیهاندا، پاشان فینلەند و ژاپۆن و ئیسپانیا بەدوای یەكدا پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان هەیە، نەمسا لەپێش ئەڵمانیایە و پلەی حەوتەمی هەیە، ئەڵمانیا نۆیەمە و سوید و بەریتانیا هەژدەهەم و نۆزدەهەمن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color