گرنگ

دادگای فیدڕاڵی، داوایەکی لەسەر کارەبای ٢٤ کاتژمێری رەتکردەوە

2025-08-17

 

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت، دادگای باڵای ئیتیحادی بە پاساوی نەبوونی تایبەتمەندی و پسپۆری ئەو داوایەی ڕەتکردەوە کە لەسەر زیادکردنی نرخی کارەبا تۆماریان کردبوو. عومەر گوڵپی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئامادەی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای ئیتحادی بوون سەبارەت بە داواکەیان لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا بە ناوی پرۆژەی ڕوناکییەوە، دادگا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکەیان بە پاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگا نییە! گوڵپی رونیکردەوە، گرانکردنی نرخی کارەبا تەنها پاساوەکەی بە (٢٤) سەعاتکردنە، لە ڕاستیدا بە بازرگانیکردنی کارەبایە وەک خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیانی هاووڵاتیان، ئەمەش ستەمە لە خەڵک لە کاتێکدا کارەبا لە غازی خۆمان بەرهەمدەهێنرێت!

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color