بەهۆی دواکەوتنی پلەبەندی پزیشکییان، نزیکەی ٧٠٠ پزیشکی نیشتەجێی پلەبەند و خولاو، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند. بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، نزیکەی ٧٠٠ پزیشکی نیشەجێی خولاو و پلەبەند، بایکۆتی کارکردنیان راگەیاندووە، هۆکارەکەشی بۆ دواکەوتنی پلەبەندییان و دانەمەزراندنی پزیشکی نوێ دەگەڕێتەوە. هەر بەپێی زانیاریەکان، بەشێکی بایکۆتی ئەو پزیشکانە لە نەخۆشخانەی (شار)ە لە سلێمانی.