فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەڕووی دەستورییەوە عێراق دەبێت بودجە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، هەروەها وتویەتی، کلتوری سیاسی ئێستای بەغداد، ناوەندێتییە. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەرپرسێکی باڵایە لە ئاگاداربوون لە ورد و درشتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق. فوئاد حسێن لە نوتێرین چاوپێکەونی بۆ كەناڵی (شمس)ی عێراقی رایگەیاندووە، لەڕووی دەستورییەوە، كاری بەغداد نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت و ئەوە كارە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم. فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە، سیستمی فیدراڵی مانای دابەشكردنی دەسەڵات و سامان لەنێوان ناوەندو لایەنەكان، دژبەیەكیەكە لێرەدایە. هەروەها دەڵێت " من رۆژانە لە بەغداد بەشێوەیەكی ناوەندی مامەڵەم لەگەڵ دەكرێت، ئەو كلتورە سیاسیەشی لە بەغدادە، كلتوری ناوەندێتیە". فوئاد حسێن، دێتە سەر باسی لێکدانەوەی دەستور لەنێوان کورد و عەرەب و دەڵێت "كورد لەسەر بنەمای دەستور لێكدانەوە بۆ كێشەكان دەكات، دەستور نا ناوەندی و فیدراڵییە، لە بەغدادش پشتیان بە یاساكان بەستووە، زۆرینەی یاساكانیش یاسای كۆنن و ناوەندین". سەبارەت بە چارەسەری ئەمدواییەی کێشەکانی هەرێم و بەغداش وتویەتی "لێكگەیشتنێكی روون هەیە لەبارەی رادەستكردنی نەوت بە بەغداد، چارەسەرەكە كاتیە، بەڵام چارەسەری هەمیشەیی دەبێت لەڕێی یاسای نەوت و غازە بێت، ئەم چارەسەرە تا كۆتایی ئەم ساڵە". پاشان وتویەتی "لەڕووی دەستورییەوە، كاری بەغداد نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت و ئەوە كارە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم. فوئاد حوسێن: ئەوەی بەغداد دەیكات دەستدرێژە بۆ سەر دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان، دەبێت لە بودجەی ساڵی داهاتوودا رێكبخرێتەوە".