سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، تا ئێستا ٢٠٠ كاندید بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەكانەوە دوورخراونەتەوە. عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: سەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ وەك وادەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان دیاریكردووە و پێشبینی دەكەن لە ماوەی ١٥ رۆژدا سەرجەم ئامادەكارییەكانی كاندیدەكان تەواو بكرێن. ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا ٢٠٠ كاندید دوورخراونەتەوە و ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارە هەیە و دەشڵیت، جێبەجێكردنی رێكارەكان بۆ بەرزكردنەوەی متمانەی هەڵبژاردنە و رێگریكردنە لە بەشداریكردنی هەر كاندیدێك كە مەرجە یاساییەكانی تیدا نییە.