گرنگ

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 400 هەزارتۆن گۆشتی مریشك بەرهەم دەهێندرێت

2025-08-17

 

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ هەزار پەلەوەرخانەی فەرمی و نافەرمی هەیە و بەرهەمی ساڵانەی مریشك تیایاندا دەگاتە 400 هەزار تۆن، كە زیاتر لە 200 هەزار تۆنی هەناردەی ناوەڕاست و خواری عێراق دەكرێت. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم خراونەتەڕوو، پرۆسەی بەرهەمهێنان و گەورەكردنی مریشك بە دوو قۆناغ تێپەڕ دەبێت، بۆ مەبەستی هەناردەكردن بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە دوای 40 رۆژ هەناردە دەكرێت و كێشیان لە نێوان هەزار و 600 بۆ هەزار و 750 گرامدایە بۆ هەر مریشكێك بەو پێیەی خواست لەو ناوچانە لەسەر مریشكی بچووك هەیە. ئاماژەبەوەشكراوە، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ‌ هەزار پەلەوەرخانەی فەرمی و نافەرمی هەیە، بەجۆرێك پارێزگای هەولێر 576 پەلەوەرخانەی تێدایە و پارێزگای سلێمانی 727 پەلەوەرخانە و پارێزگای دهۆكیش 344 پەلەوەرخانە و پارێزگای هەڵەبجەش 35 پەلەوەرخانەی تێدایە و ئەم ئامار و داتایەنە تەنها ئەو پەلەوەرخانانە دەگرێتەوە، كە فەرمین هاوكات ژمارەكە بە فەرمی و نافەرمییەوە دەگاتە زیاتر لە سێ‌ هەزار پەلەوەرخانە. لە ئامارەكاندا ئەوەشهاتووە كە، بەكۆی گشتی بڕی بەرهەمهێنانی مریشك لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 400 هەزار تۆنی ساڵانە و لەو بڕەش 200 هەزار تۆنی ڕەوانەی عێراق دەكرێت و 150 هەزار تۆنیشی بۆ پڕكردنەوەی پێداوویستی ناوخۆی و 50 هەزار تۆنیش زیادە دەمێنێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color