گرنگ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی: لای پارتی هەرگیز پلە و پۆست گرنگ نەبووە

2025-08-17

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەبەوەدەكات، لە لای پارتی هەرگیز پلە و پۆست گرنگ نەبووە، ئەگەر پێداگری لە وەرگرتنی هەر پۆستێكیش بكات، بۆ ئەوەیە تا لەو ڕێگەیەوە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات ئامینە زكری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: پارتی هەمیشە داكۆكی لە بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان كردووە، هەرگیز لەلای پارتی پلە و پۆست گرنگ نەبووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر پارتی پێداگری لە وەرگرتنی هەر پۆستێكیش بكات، بۆ ئەوە بووە تا لەو رێگەیەوە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانگی داهاتوو پەرلەمان كارا دەكرێت، دواتر لە ماوەی یاسایی خۆیدا سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت و كابینەی نوێی حكوومەت پێكدەهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color