شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرێت و دەڵێت "شاسوار دەردەکەیە، نەک دەرمان". شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "شاسوار و حزبەکەی دیاردەیەکی دەنگی و ژاوەژاوەن، پرۆژە نین، شاسوار لە مامەڵەی دیکتاتۆری لە کوردستاندا کەم وێنەیە،لە چاڤیلاند پارەی خەڵکی کەوتە دەست خیانەتی لێکردن". هەروەها دەڵێت "پەرلەمانتارەکانی جگە لە دامەزراندنی خزم و کەسی خۆیان، یەک کەسیان تەنانەت لە خۆبەخشەکانی حزبەکەیان تەنانەت وەک حیمایەش دانەناوە. خوشکی کابرای پشک دز هەتا ئێستا یەک سودی بۆ خەڵک نەبوە ، ٢٧،٠٠٠ دەنگی هێنابو لە رانیە، یەک نەفەری لەوێ دانەمەزراند". شنیار لە کۆتاییدا دەڵێت "بۆیە شاسوار خۆی بەشێکە لە دەردەکە نەک دەرمان".