گرنگ

سروە عەبدولواحید، میکانیزمی بەڕێوەبردنی "ئێستا"ی نەوەی نوێ ئاشکرا دەکات

2025-08-17

 

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و خوشکی (شاسوار عەبدولواحید، کە ئێستا لە زیندانە) ئاشکرای دەکات، ئێستا نەوەی نوێ لەلایەن ٢٤ پەرلەمانتاری جوڵانەوەکەوە بەڕێوە دەبرێت. سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئارتی راگەیاندووە، ئێستا نەوەی نوێ لەلایەن ٢٤ پەرلەمانتارەوە بەڕێوە دەبرێت، چونکە پێشتر شاسوار عەبدولواحید گفتوگۆی كردووە لەگەڵ هەمویان بۆیە ئەزانن چۆن ئیدارەی ئەدەن. سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە "سیاسەتی نەوەی نوێ رۆن و ئاشكرایە، كاردەكەین بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە فاسیدە كۆتایی پێبهێنین". ناوبراو وتویەتی "هەرچۆنێك بێت نەوەی نوێ بە قوەتترە لەوەی كاك شاسوار لێرە بێت، ئێمە هەموومان لەسەر ئەو خەت و رێبازەین كە كاك شاسوار دایناوە". سروە عەبدولواحید وتوشیەتی "كەیسەكەی شاسوار عەبدولواحید وەك خۆی ماوەتەوەو نەچووەتە بەردەم دادگا، زۆر دڵنیاین كە كەیسەكەی شاسوار عەبدولواحید سیاسیە، بەڵام ئێستا کاک شاسوار لای خەڵک خۆشەویستتر بووە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color