گرنگ

۱۱ کاندیدی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی و کەرکوک و نەینەوا دوورخرانەوە

2025-08-17

 

دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ۲۷۰ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەشێک لەوانەش کاندیدی پارتی و یەکێتین لە سلێمانی و کەرکوک و نەینەوا. بەپێی زانیارییەکان، لەو کاندیدە دوورخراوانه ۱۱ کاندیدی پارتی و یەکێتی هەن کە هەشتیان لە پارێزگای نەینەوا و دوویان لە پارێزگای کەرکوک و کاندیدێک لە پارێزگای سلێمانیە. کاندیدەکانی نەینەوا بریتین لە یوسف سالم یوسف، مەروان حەسەن حسێن ئەتروشی، ئیلیاس مارو حەمو عەلی شاقولی، کاندیدانی لیستی پارتی. یونس مەحمود رەمەزان، عامر عەبدوڵا خزر، ماهیر محەمەد عەلی، محەمەد مەنسور عەبدولڕەزاق، جەمال سەعید حەسەن، کاندیدانی یەکێتی. لەپارێزگای کەرکوک کامیل عەبدوڵا ساڵەیی، کاندیدی پارتی و زیاد فەهد بیجان، کاندیدی یەکێتی دوورخرانەتەوە و لە پارێزگای سلێمانی تەنها ئەنوەر سەعید فەتحوڵا مستەفا کاندیدی پارتی دوورخراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color