گرنگ

ساڵانە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن ئالیك بەرهەم دەهێندرێت

2025-08-21

 

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ، ئاماژە بەوەدەكات كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئالیك لە هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەیان دەگاتە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن. فیراز سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ، ڕایگەیاند: بەشێكی بەرچاوی كەرەستەی خاوی پێویست بۆ ئەم كارگانە لەناوخۆی هەرێمدا دابین دەكرێت، هاوكات جووتیارێكی زۆر ڕوویان لە چاندنی گەنمەشامی كردووە، كە دوای وشككردنەوەی لە كارگەكانی هەرێمی كوردستان، وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی لە دروستكردنی ئالیكدا بەكاردەهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color