گرنگ

یەکەم روونکردنەوەی ئاراز شێخ جەنگی سەبارەت دەستگیرکردنی لاهوری برای

2025-08-21

 

ئاراز شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت "ئەمشەو بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوکردۆتەوە لە سلێمانی، ئەوە بە کارێکی خراپ دەزانم و بەرپرسیارێتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان". دەقی روونکردنەوەکە... لەم ساتەوەختەدا کۆمەڵێک پەیج و سایت بەناوی منەوە هەندێک شتیان بڵاوکردۆتەوە،حەز ئەکەم بە ڕونی بە خەڵکی کوردستان بڵێم من هەمو کات دژی گێرەشێوێنی و بەکار هێنانی هێزی چەکدار بووم بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، بۆیە ئێستاش ئەمشەو کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوکردۆتەوە لە ناو سلێمانی،ئەم کارە بە کارێکی خراپ ئەزانم وە ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە سلێمانی و دەورو بەری بچێتە دۆخێکی نەخوازراو، بۆیە داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان ،چونکە بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color