گرنگ

تا دوو ڕۆژی دیكە بریكارەكانی خۆراك وەتس ئەپ و تیلیگرامیان نەبێت بەشەخۆراكیان پێنادرێت

2025-08-23

 

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر داوای لە بریكارەكانی خۆراك كردووە كە پێویستە ئەپی وەتسئەپ و تێلێگرام لە مۆبایلەكانیاندا هەبێت بۆ وەرگرتنی لیستی بەشەخۆراكی مانگانە، بۆ ئەو مەبەستەش تا دوو ڕۆژی دیكە دەبێت ئەو دوو ئەپەیان دانابێت. بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر بڵاویكردەوە، لەم مانگە بەدواوە رێگەی ناردنی لیستی بەشەخۆراكی مانگانە دەگۆڕدرێت و پێویستە سەرجەم بریكارەكانی خۆراك دوو بەرنامە لە مۆبایلەكانیاندا دابەزێنن ئاماژە بەوەشكراوە، لەم مانگەوە هەردوو ئەپڵیكەیشنی وەتسئەپ و تێلێگرام بەكاردەهێنن بۆ ناردنی لیستەكە، واتە چیتر بە نووسراوی كاغەزی نییە و لە رێگەی یەكێك لەو دوو بەرنامەیە دەنێردرێت. ئەوەشهاتووە، هەر بۆیە پێویستە بە زووترین كات بریكارەكانی خۆراك ئەو دوو بەرنامەیە لە مۆبایلەكانیان دابەزێنن، هاوكات تا ٢٥ـی ئەم مانگە مۆڵەت دراوەتە هاووڵاتییان خۆیان لە ئاپی پسووڵەی خۆراك تۆمار بكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color