گرنگ

بوار هۆكاری نەخۆشكەوتنی شاسوار عەبدولواحید ئاشكرا دەكات، پەیوەندی بە لالەزارەوە هەیە؟

2025-08-23

 

دوای ئەوەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ بڵاویانكردەوە كە تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لەزیندان تێكچووە، بوار لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە شاسوار هۆكاری نەخۆشكەوتنی ناو براو ئاشكرادەكات. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، هۆكاری نەخۆشكەوتنی شاسوار بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە كە لە زیندانەوە هەواڵی ڕووداوەكانی لاهور و لالەزاری پێدراوە، ڕاستەوخۆ دوای بیستنی ئەو هەواڵە تەندروستی تێكچووە و توشی سترێسی زۆر بووە. بڕیارە لە چەند كات ژمێری داهاتوودا خێزان و كەسە نزیكەكانی سەردانی شاسوار بكەن لە زیندان و لە تەندروستی بپرسنەوەَ

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color