گرنگ

بەپەلە، سودانی شاندێكی لێكۆڵینەوەی ڕەوانەی دەباشان كرد

2025-08-23

 
بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە كە لە سلێمانی و هێرشكردنە سەر هۆتێل لالەزار و دەستگیركردنی لاهورشێخ جەنگی ڕوویدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق شاندێكی تایبەتی ڕەوانەی دەباشان كرد. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وابڕیارە كەمێكی دیكە شاندەكەی عێراق بگەنە دەباشان كە سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو شاندەی ناردووە بۆ دەستكردن بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی هۆتێل لالەزار. ئاماژەبەوەشكراوە، لایەنی عێراق لەگەڵ ئەوەدان كێشەكەی نێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ولاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل لەرێگای دیالۆك ویاسا چارەسەر بكرێت، هاوكات دیار نییە ئەو شاندە چاویان بە لاهورشێخ جەنگی دەكەوێت یاخود نا.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color