بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، هەر پارتێك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكرێت و دادگاش تۆمەتەكانی بسەلمێنێت، ئەوا هەڵدەوەشێتەوە. حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، ڕایگەیاند، بەپێی یاسا، ئەگەر هەر لایەنێك بە بەڵگەوە سكاڵا دژی هەر پارتێك پێشكەش بكات و تۆمەتەكانی پەیوەست بن بە "گێرەشێوێنی سیاسی، تێكدانی ئاسایشی وڵات، یان تێوەگلان لە كوشتن"، ئەوا دوای پشتڕاستكردنەوەی لەلایەن دادگەوە، كۆمسیۆن ئەو پارتە هەڵدەوەشێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەگوێرەی مادەی 36ی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 2015، ئەگەر حزبەكە كورسی پەرلەمانیشی بەدەستهێنابێت، ئەوا پەرلەمانتارەكانی دەبنە ئەندامی سەربەخۆ. ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەدوای دەستگیركردنی لاهورشێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەڵ باس لە هەڵوەشاندنەوەی حزبەكەشی دەكرێت
