گەشە کاکە حەمە، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، دوای روودای لالەزار و دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی، لاهور خۆشەویستتر بووە و دەڵێت "دوای رووداوەکە پەیوەندی پێوەکردم و وتی دۆخم باشە". گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی بە رووداوی راگەیاندووە، بە زیاتر لە ١٠٠ درۆن هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەیان، لە دوای رووداوەکانی ٨ی تەموزی ٢٠٢١یشەوە ئەوان هەڕەشەیان لێدەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە "نازانین بۆچی حکومەت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رۆژی هەینی ناکات و بۆ ناپرسێت ئەم دۆخە چییە". گەشە کاکە حەمە وتویەتی "شانازی بە لاهور دەکەم و دلسۆزی میللەتەکەی بووە، لاهور مێژوویەکی وای هەیە خەڵک شایەتی دڵسۆزییەکەی دەدەن". ناوبراو دەڵێت "لاهور شێخ جەنگی بەو دەستگیرکردنە نەشکاوە، بەڵکو ئەمە کارێکی ناشرین بوو کراوە و دەچێتە مێژووی حزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستان". هاوسەری لاهور شێخ جەنگی دەڵێت "کچەکەم دەڵێت بۆ بە زلە لە باوکم دەدەن و بۆچی ژوورەکەمیان والێکردووە". سەبارەت بە دۆخی لاهوری شێخ جەنگیش، گەشە وتویەتی "دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی یەکجار پەیوەندیی پێوەکردووە وتی "دۆخم باشە".