نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداری لە هەرەسهێنانی پڕۆسەی سیاسی دەدات، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت. مالیکی، لە میانەی دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک کەسوکاری شەهیدان و برینداران رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و به هیچ شێوەیەک گۆڕانكاری تیادا ناكرێت. ناوبراو روونیکردۆتەوە، ئەگەر دوابخرێت، پڕۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنت و پەرلەمان و حکومەت رەوایەتیان نامێنێت. مالیکی وتویەتی "هیچ کەس ناتوانێت دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری هەڵبوەشێنێتەوە، چارەنوسی دەستەكە بەستراوەتەوە بە دەستورەوەو نەبوونی بە مانای ئاژاوەگێڕی دێت".