گرنگ

نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، لە 24 کاتژمێری داهاتوو کۆدەبنەوە

2025-08-26

 

نێچیرڤان بارزانی، سبەی ٢٧ی ئاب، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە، ۲۷ی ئاب، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و چاوی بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی سلێمانی دەکەوێت. ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی بەشداریکردنە لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی کە سبەی لە سلێمانی دەست پێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت. بڕیارە لە کۆنفرانسەکە چەندین میوانی ناوخۆیی و بیانی و وڵاتانی عەرەبی بەشدار دەبن و سەرۆکی هەرێمیش وتارێک پێشکەش دەکات. سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی دوای چوار ڕۆژ لە ڕووداوەکانی لالەزار دێت. کە تێیدا لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکراو و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی ئاڵۆز بوو و شەڕێکی میدیایی لەنێوان ئەو دوو حزبە دروست بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color