ئاسایشی شارەزور دوا مۆڵەت بە خاوەنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان دەدات بۆ تۆمارکردنیان. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور بڵاویکردۆتەوە، پێویستە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی خۆناساندنیان بۆ نەکراوەو تۆمارنەکراون، سەردانی بەشی جموجوڵی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان. راگەیەنراوەکە روونیکردۆتەوە، کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رۆژی ١ تشرینی یەکەمەو لەدوای ئەو بەروارەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا تۆمارنەکراوەکان دەگیرێتەبەر.