گرنگ

لە بەغدا کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ نەوتی هەرێم بەڕێوەدەچێت

2025-09-01

 

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ۲ی ئەیلول، لەشاری بەغدا کۆبونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت بەڕێوەبچێت. لەکۆبونەوەکەدا بڕیاری یەکلا کەرەوە لەسەر هەناردەی نەوت و گرفتی کۆمپانیاکان دەدرێت. هەردوو پرسی چۆنیەتی پارە پێدان بەکۆمپانیاکان و قەرزی ڕابردووی کۆمپانیاکان یەکلایی دەکرێتەوەو بەغدا وەڵامی کۆتای هەردوو پرسەکە دەداتە کۆمپانیاکان. ئەگەر وەڵامەکانی بەغدا قایلکەر بن بۆ کۆمپانیاکان ئەوا بڕیار لەسەر هەناردەی نەوت دەدرێت. بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەغدا دەیەوێت هەڵوێستی کۆتایی خۆی بداتە کۆمپانیاکانی نەوت و بابەتی قەرز و شێوازی پێدانی شایستەی مانگانە بە کۆمپانیاکان یەکلایی بکاتەوە تا بگاتە چارەسەری کۆتایی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. کۆمپانیاکانی نەوت دوو گرفتی سەرەکیان لەگەڵ بەغدا هەیە کە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشوویانە کە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە. لەگەڵ شێوازی پێدانی ئەو ۱٦ دۆلارەی کە وەک تێچووی دەرهێنان بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دەستنیشان کراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color