بەهۆی دەستپێكردنی بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دووكاندیدی هەڵبژاردنی بەبڕی حەوت ملیۆن دینار سزادا ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی سەربە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری داوە بە سزادانی (عەلی ئەنهیر ئەبو زینە)، بەبڕی پێنج ملیۆن دینار كە بەربژێری هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانە لە سنووری پارێزگای بەغدا كە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە سەركردایەتی دەكرێت. هاوكات لە بڕیارێكی دیكەدا سزای (ئوسامە جبووری)، بەربژێری لیستی هاوپەیمانیی خزمەتی لە سنووری پارێزگای نەجەف داوە بە بڕی دوو ملیۆن دیناری پێبژاردن. سزادانی ئەو دوو كاندیدە بەگوێرەی بڕگەی دوو لە مادەی دووی رێنوێنییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنە كە تایبەتە بە سەرپێچیكردن لە دەستپێكردنی بانگەشە بەر لە وادەی خۆی.