گرنگ

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

2025-09-01

 

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: سبەی سێشەمە ( ٢/ئەیلولی /٢٠٢٥ ) هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت. ئاماژەبەوەشکراوە، هاوکات ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارای وئابوری ١/ئەیلولی/٢٠٢٥

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color