گرنگ

لەهەڵەبجە بەڕێوەبەرێكی گشتی لەبەرامبەركشانەوەی سكاڵایەك، داوای دابینكردنی خوانێك بۆ 100 ژینگە پارێزدەكات

2025-09-02

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رازیبووە لە كشانەوەی سكاڵایەكی یاسایی لەسەر خاوەن كەبابخانەیەك كە پێشتر لەبەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن زانیاری نادروست و ناوزڕاندنی بەرامبەر ئەنجام دابوو، لەبەرامبەر ئامادەكردنی خوانێك بۆ 100 ژینگەپارێزی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا خاوەن كەبابخانەیەك لەناحیەی بیارەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، تەشهیری بە ( د.ئازاد مستەفا) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەكردبوو، ناوبراویش ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو خاوەن كەبابخانەیە گرتبوویەبەر. ئاماژە بەوەشكراوە، خاوەن كەبابخانەكە داوای لە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە كردووە سكاڵاكەی لەدژ بكشێنێتەوە، لەبەرامبەریشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەدواكارییەكەی ڕازی بووە، بەڵام بەمەرجی ئەوەی خوانێك بۆ 100كارگوزاری ژینگە پارێزی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە ئامادە بكات. هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، هەر ئەمرۆ سێ‌ شەممە خاوەن كەبابخانەكە لەناو كەبابخانەیدا لەناحیەی بیارە خوانێكی 100 كەسی بۆ ژینگە پارێزانی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە ڕێكخستووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color